ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان پێیوایه که ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی بکرێت ئه‌وا پارتی دیموکرات 35%ی ده‌نگه‌کانی کوردستان زیاتر ناهێنێت.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس: وه‌سفیه به‌نی وه‌یس، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له وه‌ڵامی وته‌کانی وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، که باس له‌وه ده‌کات گه‌ر ده‌ستوور بخرێته ڕاپرسیه‌وه ئه‌وا پارتی له 50%ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، رایگه‌یاند که پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌وڵی به پارتی کردنی ده‌ستوری هه‌ریێم ده‌دات.
ئه‌وه‌شی وتووه که ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی بکرێت ئه‌وا پارتی 35%ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌کات که "ئاماره‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو ڕاستی وته‌کانم ده‌سه‌لمێنن."
وه‌سفیه به‌نی وه‌یس وتیشی:"ده‌بێت ڕێز له ڕای زۆرینه بگیرێت و ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، چونکه ده‌ستووری هه‌مووانه نه‌ک ته‌نیا بۆ یه‌ک حزب."
بۆچوونه‌کان